گەنم ودانەوێڵەی ناوچەێیک لەبۆکان ئاگری تێبەربوە

بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوەئاگرێک بەربوەتە گەنم وخەلەودانی گوندکانی کارێزەو مەحموئاوا سەربەشارستانی بۆکان .بەپێی هەواڵەکە دوای ئەوەی ئاگر لەدوگوندەبەردەبێتەوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی وێستگەی میراوا زۆر گورج وبڕ بەربەبڵێسەی ئاگرەکەدەگرن و ناهێڵێن هاڵاوی بگاتەگوندەکانی دەوروبەر.بەپێی زانیاریەکان نزیک بە ١٠ هێکتارلەگەنم ومەزرای ئەو گوندانەوەبەر ئاگرەکەکەوتوە ولەپێوەری زەرەرو زیانەکانی ئەم ئاگرە زانیاری تەواو لەبردەستدانییە.

بەپێی زانیاریە سەرەتایەکانی کارناسانی کەش ناسی ،وشکی و نەبونی شێ لەهەوادا و بای بەهێز هۆی ئاگر تێبەربونەکەبونە.

شایانی باسە شارستانی بۆکان بەهەبونی ١١٠ هەزار هێکتاری زەوی وزاری بەبڕشت بۆگەنم ودانەوێڵە ،پلەی یەکەمی بەرهەمهێنانی گەنمی لەپارێزگای ورمێداهەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان