تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەردوغان بە تۆمەتی کۆمەڵکووژی و پێشێلکاری یاساکانی شەڕ لەباکووری کوردستان

تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەردوغان بە تۆمەتی کۆمەڵکووژی و پێشێلکاری یاساکانی شەڕ لەباکووری کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،کۆمەڵێک پارلەمانتار، پارێزوان، سیاسەتوان وچالاکانی مەدەنی لە ئەڵمانیا بە تۆمارکردنی سکاڵانامەیەک داوای دادگایی کردنی ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیایان کردووە بەتۆمەتی خۆڵقاندنی جینایەت وپێشێلکاری یاساکانی شەڕ وجینایەت دژبە مرۆڤایەتی،ئەوان ئەم سکاڵانامەیان دژ بە ئەردوغان وتاقمێکی دیکە لە سیاسەتوانانی تورکیا پێشکەش به دادستانی ئەڵمانیا کردووە.

tcv3_10300315_631518650257447_6649379481052762558_n-600x350
ئەم سکاڵایە لەلایەن کۆمەڵێک لە پارێزوانەکانی ئەڵمانیاوە بە نوێنەرایەتی لە پەڕلەمانتارانی پارڵمانی گشتی، پارڵمانی ئەیالەتەکانی ئەڵمانیا، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، پزیشکەکان، کەسایەتییە بەناوبانگەکان، خوێندکاران و هەروەها کەسوکاری قوربانیان دژ بە ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا وتاقمێکی دیکە لەسیایەت وان وبەرپرسانی ئەو ووڵاتە بەرز کراوەتەوە.
تۆمەتی دیاری کراو لەلایەن ئەم گروپەوە دژبە ئەردوغان هێنانە ئارای جینایەتی شەڕ و بن پێ خستنی ڕێساکانی شەڕە دژبە مرۆڤایەتی لەباکووری کوردستان. ئەم پارێزوانانە ڕایان گەیاند کەئەم سکاڵایە لەچوارچێوەی یاساکانی جەزایی نێونەتەوەیی پێڕەوکراو لە ئەڵمانیا ڕۆژی دوشەممۆ (۲۷ژوئیە/۷ی پوشپەڕ)ڕادەستی دادستانی گشتی ئەڵمانیا لەشاری کارلسروهە دەکرێت.

بەگۆێرەی ڕاپۆڕتێکە ماڵپەی هەواڵنێری کەناڵێکی تلەڤیزیۆنی ئەڵمانیا(تاگس شاو)بڵاوی کردۆتەوە، بریتا ئەدر و ئێترا درۆیشای دوکەس لە پارێزوانانی ئەڵمانیا گوتویانە: پارێزراوانی ئەوان ئەم مژارەیان “بە بەڵێنداریەتی ئەخلاقی خۆیان لەقەڵەم دەدەن کە دژبە جینایەتی شەڕێکی گەڵاڵەبۆکراوی دەوڵەتی تورکیا لە باکووری کوردستان”بەو چەشنەی یاساکانی مافی نێونەتەوەیی ئاشکراو بەردەستی کردووە، سکاڵا تۆماربکەن.

c37c8522fcd12ccf44cc-600x350

ئەمانجی ئەم یاسا نێونەتەوەییانە بەم جۆرەیە کە پێش بە هەڵهاتن لە سزادانی بکەرانی جینایەت بگیردرێت وئەم مژارە چ پێوەندییەکی بەو ناوچانەوە نییە کە بوونەتە کانگای جینایەت.
پشتیوانانی ئە سکاڵایە لە پەڕلەمانی ئەڵمانیا بریتین لە ئولایلپکە و ئاندرە هونکوو و ڕێژەیەکی بەرچاولە سیاسەتوانانی ئەندامی حیزبی چەپی ئەڵمانیا وتاقمێکی دیکە لە زانستوانانی ئەڵمانی و ووڵاتەکانی دیکەی یەکیەتی ئەوروپا، دەرهێنەر وهونەرمەندی ئەڵمانی کونستانتین و کر وهەروەها کۆمەڵێک لەو ئەنجومەنانەی کە داکۆکیکاری مافی مرۆڤ ومافی پەنابەرانن.

جگە لە ئەردوغان ،دژبە تاقمێکی دیکە لە گەورە بەرپرسانی تورکیا سکاڵا بەرز کراوەتەوە. بۆوینە ،ئەحمەد داوودئۆغڵوو،وەزیری باڵای پێشووی ئەم ووڵاتە وهەروەها ئەفکان ئاڵا، وەزیری پێشووی تورکیاو بەشێک لە سیاسەتوانانی ناوچەیی وهەروەها بەرپرسانی سپا وپۆلیسی تورکیا.ئەوانیش بەشداری جینایەت وپێشێلکاری ڕێساکانی شەڕ دژبە مرۆڤایەتین.
لە سکاڵانامەیەکی ۲۰۰لاپەڕەیی کەبەم مەبەستە گەڵاڵە کراوە و کۆپییەکەیشی پێشکەش بە”تاگس شاو)کراوە بەئاشکرا تیشک خراوەتە سەر جینایەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لەباکووری کوردستان وبەتایبەت لەشاری جزیرە لەپاریزگای شرناخ. لەوێ لە کاتی هێنانە گۆڕی دۆخی قەدەغە لە جموجۆڵ ۲۱کەسی مەدەنی بەدەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.ئەم بابەتە لەلایەن چاودێران وشایەتحاڵانەوە بەڵگێندراوە.

یەکی دیکە لەناوەڕۆکەکانی ئەم سکاڵانامەیە مردنی لانیکەم ۱۷٨کەسە کەبە گۆێرە سکاڵاکەران زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون. ئەوانە لەکاتی قەدەغە کردنی هاتووچۆ لەترسی هێرشی تۆپخانە وتانگ وچەکە قورسەکانی هێزە چەکدارەکان پەنایان بردبوویە ژێرخانێک وهەروەها سەرەڕای داوای هاریکاری لە ڕێگەی تلەفوونەوە بۆ فریاگوزاری بەم کەسانە ئیزنی ئارمەتی گەیاندن و چوونەناوەوە بە پزیشکان وهەواڵنێران نەدراوهەموو پێوەندییەکان پساوەو وکە دواتر تەرمی پترلە ۱۷٨کەس بە سوتێنراوی هێنراوەتە دەرەوە.
بەپێی سکاڵانامەکە وهەروەها دەربڕینی شایەتحاڵان وهەروەها بەڵگە سەلمێنراوەکانی دیکە وادەرکەوتووە، کە هێزە ئەمنییەکان بێنزینیان ڕژاندووەتە ئەو ژێرخانە وپاشان ئاگریان تێبەرداوە یان کەسانێکیان پێشتربە چەکی قورس کوشتووەو پاشان ئاگریان لە تەرمەکانیان بەرداوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان