۸ی ماڕس ڕۆژی ژن لە ژنان و بەتایبەت ژنانی کوردستان پیرۆز دەکات

KMMK:

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ۸ ماڕس ڕۆژی ژن لە ژنان و بەتایبەتی ژنان و کۆمەڵگای کوردستان پیرۆز دەکات وخەباتی ژنان لە هەمبەر مسۆگەرکردنی یەکسانی،ئازادی و مافی هاوسان بەرز دەنرخێنێ.

ژنانی کۆمەڵگای کوردستان و ئێران لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو تنگەژە و بارگرانی زۆری تێپەڕاندووە و لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە گەڵ هەموو جۆرە نادادپەروەری و ستەمێک ڕووبەڕوو بوەتەوە.هەنووکە ڕێژەیەکی لە هەژمار نەهاتووی زیندانی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆڤی ژن لە زیندانەکانی حکوومەتی ئێراندان.لە ڕەوتی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئەم دواییانەی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران ، ژنان پێشەنگاوی خەبات بوون و زۆرێکیان لێ کوژراو و دەیان کەسیشیان لێ دەسبەسەر کران.

زەینەب جەلالیان وەکوو هێمایەک لە ژنانی خەباتکاری کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێشتا لە زینداندایە و لەگەڵ گرانترین ئازارەکان ڕووبەڕوو بوەتەوە.هەروەها چەندد ژنی چالاکی دیکەی کورد تەنیا بە بۆنەی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان دەسبەسەر و ڕووبەڕووی زیندانی درێژماوە بونەتەوە.

یاسانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها جەخت لەسر هەڵاواردن ۆ پێشێل کردنی مافی ژنان دەکاتەوە و هیچ چەشنە گۆڕانکارییەک لە چوارچێوەی گۆڕان و باشترکردنی یاساکانی بەجێ نەگەیاندووە.
هێشتا ڕێژەیەکی بەرچاو لە ژنانی کوردی ڕفێنراو لە لایەن داعشەوە بێ ناونیشان ماونەتەوە و زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسان ئاشکرا نەکراوە.
ژنانێکی هەرە زۆر لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە ناوچە داگیرکراوەکانی عەفرین

سرێکانی و … ئەشکەنجە و دەسدرێژی کراوەتە سەریان و پاشان کوژران.
ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەدەر لە نادادوەری و ئەو ناهاوسانییەی حکوومەت بە شێوازی سیستەماتیک سەپاندوویە بەسەریاندا،هەروەها لەژێر کاریگەر کەلتوور و سونەتە پاشڤەڕۆکانیش نکۆڵیان لێکراوە.لەیەکساڵی ڕابردوو دەیان ژن کوژراون،ژنانی کوردستان لە یەکساڵی ڕابردوو توانیان لە ڕیزی یەکەمی خەبات بۆ ئازادی جێبگرن،پشکی ژنانی خەباتکاری کوردستان لە شەڕ دژ بە گرووپ و باندە تیرۆریستییەکانی وەکوو داعش، جبهەالنصرە و گرووپەکانی دیکەی گرێدراوی توڕکیا و … بەرچاو بووە و توانیویانە لە پێگەی بەرگری لە مافی ژنان و ئازادی کوردستان مێژوویەکی ڕووناک لە خۆیان بخوڵقێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی ژنان، داوا لە کۆمەڵگای کوردستان دەکات لە چوارچێوەی ئازادی، یەکسانی تەواوی توێژەکانی کۆمەڵگا هەوڵ بدەن و بە تێکۆشانس خۆیان کۆمەڵگایەکی ئازاد و دوور لە هەڵاوردنی ڕەگەزی بەرهەم بهێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان