KMMK:
رۆژی چوار شه‌ممه ١٧ی رێبه‌ندانی ٢٧١٩ی كوردی، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی « فه‌ره‌یدون» له سنوری بانه به هۆی به‌ربونه‌وه له شاخێكی ئه‌و ناوچه‌یه بریندار بوه.
ئه‌م كۆڵبه‌ره له كاتی تێپه‌ڕ بون له سنوری هه‌نگه‌ژاڵه له نزیك شاری بانه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كۆڵبه‌ری تر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه راو ده‌نرێن و به وهۆیه‌وه ناوبراو ده‌كه‌وێته‌خواره‌وه و بریندار ده‌بێت.
جێگای ئاماژه‌یه كه: ناوبراو پاش بریندار بون ده‌گه‌یه‌ندرێته یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری بانه و ئێستا له‌ژێر چاوه‌دێری پزشكیدایه.
به پێی زانیاریه‌كانی ناوه‌ندی ژمێریاری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زاینیه‌وه تا ئێستا به هۆی ته‌قه‌ی هێزه سنوریه‌كانه‌وه ٢ كۆڵبه‌ر كوژراو و ١٩ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان