جوانرۆ؛ سەپاندنی چوارساڵ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکدا

KMMK:

چالاکێکی خەڵکی سەلاس باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناو «عبدوڵا ئەحمەدی» کوڕی فەیزوڵا لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری جوانڕۆ چوارساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

شایەنی باسە: ناوبراو تۆمەتبار کراوە بە پڕووپاگەندا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها هەوڵ دان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگای بەشداری لە خۆپیشاندان.

ناوبراو لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست کرابوو و تا هەنووکە لە گرتووخانەدا مابووەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان