تەقەی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران برینداربونی کۆڵبەرێکی لێ کەوتەوە

KMMK:
یەک شەممە ۶ی رێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، لە ئاکامی تەقەی هێزە سەربازیەکان و سنوریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بناری قەندیل لە پیرانشار، کۆڵبەرێک بریندار کرا.
ئەسعەد پیری ئەو کۆڵبەرەیە کە لە ئاکامی تەقەی ئەم هێزانەدا بریندار بووە.

راپۆرتی گەیشتوو باس لەوەدەکات کە: ناوبراو بە سەختی بریندار کراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی نێردراوەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ.
لەم روداوەدا کە لە بناری شاخی قەندیل روی داوە، هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو ناوچەیە بۆسە  بۆ گروپێک لە کۆڵبەران دادەنێن و دەیانکەنە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ.
بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەستپێکی ساڵی نوێی زاینیەوە تا ئێستا ۱۲ کۆڵبەر بریندار کراون و بە ئەژمار کردنی ئەم کۆڵبەرە رێژەکە بۆ ۱۳ کەس هەڵدەکشێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان