گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی کرێکارانی پڕۆژەی ئاوگواستنەوەی بەنداوی گاڕان

KMMK:

شەممە ۶ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، کرێکارانی پڕۆژەی ئاو گواستنەوەی بەنداوی گاڕان ســنە وەکوو ناڕەزایی دەربدین دژ بە پاشەکەوت بوونی مووچەکانیان لە بەرانبەر قایمەقاماتی مەریوان گردبوونەوەی ناڕەزاییان پێک هێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ، حەوتووی ڕابردوویش ئەم کرێکارانە هەر بەم بیانوویەوە لە بەرانبەر پارێزگاری سنە گردبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.

شیاوی باسە زۆرینەی دام و دەزگا و سیستەمە خزمەت گوازرییەکانی ناوخۆی ئێران و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی داڕمان بوون و توانای بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیان نییە و هەمووی ئەمانە گرێدراوی سیاسەتی نابەکەڵکی کۆماری ئیسلامی و پێنەدانی بووجە و سەرمایە بە کەرتە ناوخۆییەکان و ناردنی قووتی خەڵک بۆ دەرەوەی سنوورەکان بۆ شەڕ و تیرۆر و تۆقاندن، تا ئاستێ کە تەنانەت ئەو ئیدارە و ڕێخراوانەی کە خۆیان بەرهەمهێنەرن و لە دەوڵەت بووجە وەرناگرن دەستەوەستان ماونەوە و کرێکاران کە هەژارترین توێژی کۆمەڵگان ژیان و خوانی منداڵەکانیان بەتاڵ و لە قەیراندایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان