هاوڵاتییەکی شنۆیی بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا

KMMK:

یەکشەممە، ٢٩ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “هەژار محەممەد ئەمینی” تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی “حەسەن” خەڵکی گوندی “میراوێ”ـی سەربە شاری “شنۆ” بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران، گیانی لەدەست دا.

بە پێی زانیاری گەیشتووە بە KMMK، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێران، چەند ڕۆژ پێشتر چوونەتە بەردەرگای ماڵی ناوبراو و بە شوێنیەوە بوون.

ناوبراو بۆ ئەوەیکە دەسبەسەر نەکرێت هەڵدێت، بەڵام دواتر دەکەوێتە کەمینی هێزە نیزامییەکان و تەقەی لێدەکرێت و گیانی لەدەست دەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان