هومایون عەباسی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا/ لە ماوەی دەست‌بەسەری لە ژێر ئەشکەنجەدا بووە

KMMK:

هومایون عەباسی ڕۆژنامەوانی کوردی نیشتەجێ لە شاری تاران کە لە ۲۵ ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ کوردی لە لایان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەست‌بەسەر کرابوو، لە ماوەی دەست‌بەسەری لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیراوە و لە ژێر گوشار و ئەشکەنجە دا بووە.

هومایون عەباسی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. ناوبراو تا کاتی ئازاد بوون لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیراوە و بۆ دانپێدانان بە تۆمەت گەلی ساختەی کۆماری ئیسلامی لە لایان هێزەکانی سپای پاسداران لە ژێر گوشار و ئەشکنجە دا بووە.

جێگای ئاماژەیە هومایون عەباسی خەڵکی شائابادە ( اسلام‌ آباد غرب) و سەرنووسەری مانگنامەی ژیلوان‌ە کە ماوەی پێنج ساڵە بە زمانی کوردی و فارسی لە وڵاتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان