دوو خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان دەسبەسەر کران

KMMK:
یەکشەممە ۲۲ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، دوو خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان بە ناوەکانی سەید ئەشکان والی زادە و سەلاح غەریبی لە لایە هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەسبەسەر کراون.

سەید ئەشکان والی زادە خوێندکاری بیناسازی (معماری) زانکۆی ڕازی کرماشان و لە پێڕەوانی ئاینیی یاری کە لە ڕەوەتی گردبوونەوەی خوێندکارای ئەم زانکۆیە لە مەحکووم کردنی هێرش بۆ سەر فڕۆکەی مەدەنی ئوکڕاینیی دەسبەسەر کراوە و هەر وەها زانیارییەک لەدۆخی ناوبراو بە دەستەوە نییە.

سەلاح غەریبی خوێندکارێکی دیکەی زانکۆی ڕازیی لە هەمان گردبوونەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستە چارەنووسی ئەویش نادیارە.

شیاوی باسە کە لە ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە هێرش بۆسەر فڕۆکەی مسافیر هەڵگری ئۆکڕاینی و گیان لە دەستدانی ۱۷۶ کەس لە زۆرینەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ناڕەزایی دەربڕینی بەربڵاو هاتە ئاراوە.

شیاوی باسه کە نێزیک بە یازدە کەس تەنیا لە کرماشان دەسبەسەر کراون کەتا ئێستە ناونیشانیان ئاشکرا نەکراوە.

سیاوەش حەیاتی خوێندکار و ووتەبێژی کۆی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان و نەبی تەڕدەست خوێندکارێکی زانکۆی ڕازی لە دەسبەسەر کراوانن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان