لێدان و سوکایەتی بە سیاوەش حەیاتی لە کاتی دەستبەسەرکرانی

KMMK:

سیاوەش حەیاتی وتەبێژی ناوەندی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان لە ڕۆژی ۲۲ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لە کرماشان دەسبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵە گەیشتووەکان بنەماڵەی ناوبراو وێڕای بەدواداچوونی بەردەوام توانیویانە لە گەڵ ئەم چالاکە مەدەنییەی یارسان چاوپێکەوتن بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وایان دەتواند کە لە دەسبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبڕاو بێ ئاگان.

ڕۆژی ۲۳ی بەفرانبار و ڕۆژێک پاش دەسبەسەری ناوبراو، بنەماڵەی سیاوەش حەیاتی توانیان پاش بە دواداچوونی بەردەوام بۆ مەوەیەکی کورت چاویان پێزکەوێ و هەر لەوێ پێیان ڕاگەیاندووە کە لە کاتی دەسبەسەری لە؟لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێی دراوە و هەروەها بێ ڕێزی و سوکایەتی پێکراوە و هەروەتر بنەماڵەکەی ڕایان گەیاند کە شوێنەواری ڕەش و شین بوونەوەی لێدان لە سەر جەستەی بە تەواوی دیار بوو.

هێزە ئەمنییەکان ڕایان گەیاندووە کە ناوبراو ڕادەستی ئیتلاعاتی سپا دەکەن و بەم شێوە هەڕەشەیان لە خۆی و بنەماڵەکەی کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان