دەسبەسەری ژنێکی چالاکوان و دیاری کردنی حوکمی چالاکوانێکی دیکە

KMMK:

شەوی ۲۶ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیان کوتایە ماڵی ژنە چالاکوانی کورد “گوڵان عەلیزادە” لە شاری مەهاباد .
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوراو سەرپەرشتیاری گرووپی کەژەوانی میرکۆی مەهاباد و پاش دەسبەسەری ڕاگوێزراوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لە لایەکی ترەوە “شەهریار ئوسکوویی لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە ۳۰مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ۲۶ی سەرماوەز شەهریار ئوسکوویی لەلقی یەکی دادگای سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکان ۵ ساڵی بۆ دیاری کرابوو بەڵام پاش ناڕەزایی دەربڕین و ناردنی دۆسیەکەی بۆ دادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی داشکا بۆ ۳۰ مانگ.

شیاوی باسە ناوبراو بە پێی ئەو حوکمە دەبێ بە خێرایی خۆی ڕادەستی زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە سنە بکات بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان