دەسبەسەری ڕۆژنامەوانێکی کورد لە تاران

KMMK:

دووشەممە ۲۵ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، ڕۆژنامەوانێکی کورد بە ناونیشانی “هومایون عەباسی” لە دایکبووی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا(اسلام اباد غرب) لە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران دەسبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو سەرنووسەری مانگ نامەی کەلتووری ــ سیاسی ” ژیلوان” ه کە لە ۵ ساڵی رابردودا بە زماننی کوردی و فارسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تاران بڵاو دەبێتەوە.
تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری دەسبەسەر کرانی ناوبراو بڵاو نەکراوەتەوە.

شیاوی باسە لە دوای خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان داوەتە ڕەشبگیری خەڵک.

بە گشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی جگە لە خەڵکی سڤیل، زۆرینەی چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی و ڕۆژنامەوان و نووسەران دەسبەسەر دەکرێن و تا ئێستا بە دەیان نووسەری کورد بە تایبەت چالاکانی ژن دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانەکان کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان