وەدەرنانی ۱۴۰ کرێکار لە دێولان / پێنەدانی حەقدەستی کریکارانی شارەوانی مەریوان

KMMK:

سێ شەممە ۲۶ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی تونێلی گواستنەوەی ئاوی ” سدقوچم(بەنداوی قوچەم) ، هەڵکەوتە لە دەشتی دێولان ــ قوروە بە بیانوی نیوەداخراوی کارگەکە، ۱۴۰ کە لە کرێکارانی خۆی وەدەر ناوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم کرێکارانە ماوەی ۱۳ مانگ حەقدەستیان پێنەدراوە وبە چوون زۆ پارێزگاری و ئیدارەی ڕێگە و بان، وڵامێکیان لە مەڕ وەرگرتنی حەقدەستەکەیان نەدراوەتەوە.

لە لایەکی ترەوە زە پێی هەواڵە گەیشتووەکان بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوڕدستان کرێکارانی شارەوانی مەریوان کە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵەوە مووەیان پێنەدراوە، بە سەردان بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان داوای مووچەکانیان کردووە ،بەڵام جگە لە مووچە پێیان ڕاگەیاندوون کە زیادەکاری دوو ساڵ پێشتریشیان پێ نادەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان