پێڕانەگەیشتنی شارەوانی ، ناوشاری مەهابادی کردۆتە زبڵدان

KMMK:

شەممە۲۳ سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، شارومەندای مەهاباد لە بەهاناوە نەهاتنی شارەوانی و دەستگاکانی پەیوەندی دار بە سەلامەتی و کۆکردنەوەی زبڵ لە کاتی خۆیی دا ، خەڵکی ئەم شارەی هەراسان کردوە و خەڵک داوای ڕاپەراندنی ئەرکەکانی شارەوانی دەکەن.

لە چەند وێنەێک کە بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان نێردارەوە تەنکەی خۆڵ و زبڵی ناو شار بە پڕ و پیسی دەبینرێت و دەوروبەری ئەم شوێنانەش بەزبڵ و زاڵ داپۆشراوە، لەم وێنانە دا دەبینرێت کە مەیدانی پەژوەهێش ( لێکۆڵینەوە)و دەوروبەری پڕبووە لە زبڵ و زاڵ.
شاری مهاباد یەکێکە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە هاوشانی شارەکانی تری ڕۆژهەڵات لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەمترین بودجەی بۆ بوژاندنەوە و ئاوەدان کردنەوە بۆ تەرخان کراوە و جادە و رێگەوبانەکانی ئەو شارە زۆر نالەبارن و تاکو ئەم ساتەش نۆژەند نەکراونەتەوە و هەر بەم شێوازە ماونەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

تلگرام
@KMMKKURDISTAN
پەیوەندی/ارتباط
@KMMKADMIN