KMMK:
جێگری پەروەردەیی سەرەتایی پەروەردە و فێرکاری پارێزگای سنە «عەبدوڵڵایی» ووتی: هەنووکە ۱۹۸ خوێندکار بە جێماو لە خوێندن لە پارێزگای ســنە ئاشکرا کراون کە شارەکانی بانە و مەریوان زۆرترین ڕێژە لە خۆ دەگرن.
بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لە درێژەی باسەکەیدا دەڵێ بانە ٤۹ خوێندکار و مەریوان ٤۸ خوێندکار زۆرترین ئاماری قوتابی بە جێماو لە خوێندن لە خۆ دەگرن.
شیاوی باسە ئەم ئامارانەی کە لە لایەن حکوومەتەوە دەدرێنە دەرەوە تەنیا ئامارێکی ڕووماڵییە و بۆ بەلاڕێدا بردنی چەقی کارەساتەکە؛ چونکوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەدان گوند و هەروەها بەشە هەژار نشینەکانی شارەکان لە هەبوونی خوێندنگا و پێداویستی و کەرەستەی خوێندن بێبەرین ئەمە جگە لەوەی کە ئەگەرەکانی خوێندن و نەدیتنی داهاتووی ژیان و کار لەڕێی خوێندن لەوپەڕی لاوازیدایە و تەنیا سەرچاوەیەک وەرگرتنی گەنجەکان وەکوو سیخۆر و پاسدار و ناردنیان بۆ وڵاتانی دیکە بۆ شەڕ و تێکەڵ بوون لەگەڵ گرووپە توندئاژۆکان یان ڕووکردن لە دیاردەی کۆڵبەرییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان