کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ٩یەمین کۆنگرەی خۆیی بەست

KMMK:
شەممە ٧ی دیسەمبەری ٢٠١٩ زائینی ٩یەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بە بەشداری ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە بەرێوە چوو. کۆنگرەی رێکخراوەکەمان دوو ساڵانەیە و هەر دوو ساڵ جارێک ئەندامانی نوێ بۆ دەستەی رێوەبەری هەڵدەبژێردرێن.
دوابەدوای هەڵوەشاندەوەی دەستەی رێبەری پێشوو لە لایەن هاوسەرۆکی ئەو رێکخراوەیە، پەیڕەو و پڕۆگرام ک م م ک خرایە بەر باس و دەنگدەان. لە ئەنجامدا بەشێک لە مادەکانی پەیڕەو و پڕۆگرام ک م م ک گؤرانکاریان تێدا کرا، چەند ماددە سڕانەوە و چەند ماددەی نوێ ئیزافە کران.
دوای گۆرانكاریەکان لە ئەساسنامە، ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەستەی رێبەری نوێیان هەڵبژارد و ئەو دەستەیە ئەرکدار کرا کە هاوسەرۆکانی نوێ هەڵبژێرێت و پلان و بەرنامی دوو ساڵی داهاتوو بۆ ئەندامانی رێکخراوە ئامادە کات.
ئەندامانی هەڵبژێردراوی شورایی رێبەری کۆنگرەی ۹ بە شێوەی خوارەوەیە:

ئەندامانی ئەسڵی
۱- جەهانگیر عەبدولاهی
۲-ئەفسانە روحەندە
۳- مەحەمەد هۆژەبری
۴- عەدنان رەشیدی
۵- قادر شیری
۶- سۆران رەشیدی
۷- ئاکام فەرهەنگ زادە

ئەندامانی جێگر


۸-قانع مەحەمەد رەزایی
۹- زیلان رۆژھەڵات


لە کۆبوونەوەی دەستەی رێبەری بەرێزان ئەفسانە روحەندە و جەهانگیر عەبدولاهی وەک هاوسەرۆکانی نوێی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەڵبژێردران.

جێی ئاماژەیە کە لە سمینار و کۆنگرەی ک م م ک یادی بەرێز شەهیدی ئیقباڵ مورادی ئەندامی رێبەری پێشووی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەرز گیرا و پەیمانی دا لەسەر ئازادی، دیمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤ کە شەهید ئیقبال مورادی لە پێناویان دا گیانی بەخت کرد، بە هێزی زیاتر ڕاوەستە بکات.


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان