شنۆ/ دەسبەسەری هەواڵنێر و چالاکێکی ژینگە

KMMK:

ڕۆژی سێ شەممە ۱۲ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، هەواڵنێر و چالاکوانی ژینگەپارێز و ئەندامی کەژەوانی پێشڕەو ” ڕەشید ناسرزادە” خەڵکی شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەسبەسەر کـرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە لایەن سەرچاوەیەکی متمانە پێکراوەوە ناوبراو لە کاتێکدا لە باشووری کوردستان دەگەڕایەوە لە سەر ڕێگەی پیرانشار ـ شنۆ دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شیاوی باسە ناوبراو جارێکی تر لەهاوینی ساڵی پار پاش ناڕەزایی دەربڕین بە ئێعدامی سێ زیندانی سیاسی دەسبەسەر و دوایی لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە ڕووداوەوە ۳۵۸ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەسبەسەر کراون.ئەمە جگە لە سەدان کەس کە لەم ناڕەزایی دەربڕینانەی ئەم دواییانەی گشتی ئێران و ڕۆژهەڵات دەسبەسەر و بێ سەروشوێن کراون و هێشتا ناونیشانیان دەرنەکەوتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان