کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان

KMMK:

لە ڕۆژانی ڕابردوو کۆڵبەرێک بەناوی ” مەهدی یووسفی” تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی گوندی ساوجی سەر بە خاومیراوای شاری مەریوان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو خێزاندار و خاوەنی منداڵیشە و هەنووکە تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی بووعەلی لە مەریوان.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۱۲۶ کۆڵبەر بریندار و بەم ڕووداوەوە ۶۳ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی داپڵۆسێنەری ئێران گیانیان بەخت کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان