KMMK:
ڕۆژی سێ شەممە ۱۴ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی کۆڵبەرێکی گەنج بەناوی “ئەشکان فەتاحی” خەڵکی شاری پاوە لە خاڵی سنووری شوێشمی بە هۆی تەقینەوەی مین بە گرانی بریندار بووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە ؛ بە هۆی گرانی برینەکەی گوازڕاوەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری پاوە و بەداخەوە باری تەندرووستی ناجێگرە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەهۆی تەقینەوەی مین ۶ هاوڵاتی برندار و هاوڵاتییەکیش کوژراوە و هاوکات بەم ڕووداوەوە ۹ کۆڵبەریش بریندار و کۆڵبەرێکیش کوژراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان