تەقەی هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی حکومەتی ئێران کوژرانی یەک کۆڵبەر و بریندار بوونی کاسبکارێکی لێکەوتەوە

KMMK:
پێنج شەممە ۲۸ی خەرمانانی ۲۷۱۹ ی کوردی، هێزی (انتظامی) حکومەتی ئێران تەقەی لە شۆفێری ماشێنێک دەکات و لە ئاکامدا ئەو شۆفێرە بریندار دەکرێت.
بە پێی زانیاریەکانی گەیشتوو لە سنە: هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە بەر چاوی جەماوەر و بە ئاشکرا لە بەر دەم مزگەوتی مەلاوەیسی و نێو خەڵکدا تەقە لە ماشێنێک دەکەن، ئەو هێزە ئەمنی و چەکدارانە گوومان دەکەن کە لە ماشێنەکە دا باری قاچاخ هەبێت، لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزە چەکدارە شوفێرەکە بەناوی نیما ئاهوەن، دانیشتووی حاجیاوای سنە بە سەختی بریندار بووە و دەوترێت گوللە بەر قاچی کەوتووە.
هەروەها لە روداوێکی تر دا، رۆژی دوشەممە ۲۵ی خەرمانان، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە پاسگایەک بە ناوی میلان لە سنووری پیرانشار، تەقە لە کۆڵبەران دەکەن و کۆڵبەرێک بە ناوی ئیدریس وەیسی بەهۆی بەرکەوتنی گوللە، گیانی لەدەست دەدات.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ۵۱ کۆڵبەر کوژراون و ۱۱ کاسبکار بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@KMMKADMIN
@KMMKKURDISTAN