تۆز و خۆڵ ناقی رۆژهەڵاتی کوردستانی چنیوە

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان: کەش و هەوای شارەکانی سنە، ئێلام، کرماشان لە بارودۆخێکی نالەباردایە. کەش و هەوای شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی شەپۆلێکی خۆڵ بارین ناقی خەڵکی چنیووە و لە بارۆدۆخێکی خراپدایە.

بە گۆێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان: ئەمرۆ هەینی ۲۸ جۆزەردان ساڵی ۹۵ بە هۆی رووکردنی تۆز وخۆڵێکی زۆر بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان سنووری ئێستانداردی بەزاندووە کە بە گۆێرەی ریپورتی رێکخراوەی ستادی قەیران، ئەم شارانە ئێستانداردی ۱۸ لە سەد بەرزبووتەوە گەیشتووتە سنووری قەدەغەکراو.

بە پێیە ئەم راپۆرتانە خۆڵ بارینی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی قەیراناوی و کەم بوونەوەی مەودای دیتن کە کەمتر لە ۱۰۰ مەتر دەگوترێت.

بەگۆێرەی راپورتی کەش و هەواناسی جیهانی (WMO) تەپ و تۆز لە مەودای دیتن بە چۆار بەش دەستە بەندی دەکرێت: تەپ و تۆزی سوک بە مەودای دیتنی ۱۰ کیلومەتر، تەپ و تۆزی بەین بە مەودای دیتنی ۱ هەتا ۱۰ کیلومەتر، گەردەلول و تۆفان بە مەودای دیتنی ۲۰۰ هەتا ۱۰۰۰ مەتر، تۆفان و گەردەلولی خێرا بە مەودای دیتنی ۲۰۰ مەتر، کە ئەم پێناسە ئێران بە تایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان بە بارۆدوخی تۆفان و گەردڵولی خێرایی بە مەودای ۲۰۰ مەتر پێناسە دەکاتز

بە هۆی بیروڕای کارناسانی ئەم بووارەدا ویشک بوونی زەریا و رووبار و چۆمەکان دەگەرێنێتەوە بۆ دەست تێ وەردانی مرۆڤ و گۆرێنی ئوکوسیستمی زەوی و گەرم بونی جەو و ئەتمسفر کە ئەمانە هەموو هۆی بووتە شەپۆلێکی خۆڵ بارین و هاتنی خۆڵ و گەردەڵول لە دەشت و بیاوانەکانی سەحرای عربستان و ئوردون و عێراق و ناقی رۆژهەڵاتی کوردستان چنییوە.

ئەمە لە حاڵێکدا دەتوانین پێناسەی بوو بکەین نەبوونی جەنگڵ و دارستان زۆر لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ لە سەر شارەکان نیشتووە.

لە سالەکانی رابردوودا کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەست لە سەر کوردستان راگرتن و چەواشەکاری و ئەمنییەتی کردنی کوردستان بە دانان و دامەزراندنی پتر لە ۱۵ بەنداوی گەورە و پچوک لە رۆژهەڵات و گۆیی نەدان بە ماڤی خەڵک و تەندروستی هاوڵاتی بوون و شارۆمەندی و پێشێڵکردنی رۆژهەڵات کوردستان و گۆیرایەڵ نەبوونی بە ووتەی کارناسان و ژینگە پارێزان و چالاکانی بواری ژینگە و مەدەنی کوردستان و ساز کردنی بەنداوی نابەجێ و دور لە لێکۆڵێنەوی زانستی و ئاکادمی قوڵ وهەڵگیرساندنی ئاگر و لە بەین بردنی خۆڵ و ژینگەی کوردستان و برینی دارستان و جەنگەڵ و خاموش نەکردنی ئاگر و ئاگردانی بە مەبەست لە لایەن سپای پاسداران و ساز کردنی بورجەکی دیدەبانی بۆ هێزە ئەمنێیتیکان و سەربازیەکان لە شاخ و شاری کوردستان و برینی هەزاران هیکتار لە دارستان ونوقرۆم کردنی ئوکوسیتمی کوردستان بە شێوازی جوراوجۆر بو دەست بە سەر راگرتنی کوردستان ئەنجام دراوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان