برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە خاڵی سنووری سەردەشت و مەریوان

KMMK:

شەممە ۱۶ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە خاڵی سنووری سەردەشت تەقەیان لە یووسف مستەفاپوور کرد وبەو هۆیەوە ناوبراو بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم کۆڵبەرە خەڵکی گوندی داره مەرجان سەر بە سەردەشتە وبۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی سەردەشت.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون ، هەر لەم ڕۆژەدا بە هۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک لە گەڵ کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی تەتە و ژاڵانە کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحمەت نادریان خەڵکی گوندی دەرەناخی بریندار بووە.

شیاوی باسە کە بەهۆی نەڕخەسانی هەلی کار و نەبوونی سەرمایەگوزاری بۆ هەلی کار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕووکردنی خەڵکە لەکاری پڕ مەترسی و نافەرمی وەکوو کۆڵبەری.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ۹۹ کۆڵبەر بریندار و بە هەژمار کردنی ئەم دوو کەسە ڕێژەی کۆڵبەرانی بریندار گەیشتووە بە ۱۰۱ کەس.
شیاوی باسە کە ۵۰ کۆڵبەریش لە ڕێی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN