ڕاپۆڕتێک سەبارەت بە زارا محەممەدی لە ۱۰۹هەمین ڕۆژی دەسبەسەری بە شێوەی کاتی

KMMK:

زارا محەممەدی ۲۹ ساڵ تەمەن و چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی ، ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی کەلتووری نۆژین، نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ۲ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، لە ماڵی بابی دەسبەسەر کـرا.

زارا جگە لە فێرکاری زمان و ئەدەبی کوردی لە دامەزراوەی نۆژین،لە ڕووداوی بوولەرزەی کرماشان و سێڵاو لە لۆڕستان و خوزستان،لە چوارچێوەی هەمان ئەنجوومەنی نۆژین و بە یارمەتی ئەندامانی ئەم ئەنجوومەنە، یارمەتی خەڵکیان کۆکردەوە و دەیان نارد بۆناوچە خەسار بەرکەوتووەکان.
شاهید عەلەوی ڕۆژنامەوانی کورد لە ئاخافتنێکدا لە گەڵ کانی محەممەدی خوشکی زارا دواین ڕەوشی ئەم چالاکە مەدەنییە دەسبەسەر کراوەی خستۆتە ڕوو.
دەقی ئاخافتنەکە بەم شێوەی خوارەوەیە کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستن هەم دیسان بڵاوی دەکاتەوە :
کانی محەممەدی
خوشکم زارا ، بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ گوشاری گرانی لەسەرە.
“۲ مانگە کە ئێمە هیچ ئاگادارییەکمان لە سەر زارا نییە؛ لەم دوو مانگە بنەماڵەکەمان نەی توانیووە هیچ چەشنە پێوەندی یان چاوپێکەوتنێک لە گەڵ زارا بکات و ناشزانین لە کوێ ڕاگیراوە، ڕەوشتی چۆنە،و ئاخۆ زیندووە یان بەڵایەکیان بەسەردا هێناوە؟
لێکۆڵەر بە خوشکە گەورەکەمی ووتبوو : دەبێ زارا ئەو بەڵگەیەی دەمانەوێ واژۆی بکات بۆ ئەوەی چارەنووسی ڕوون و دیاری بکرێت.کەوابوو ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە کە زارا لە ژێر گوشاری گراندایە بۆ ئەوەی دانپێدانانی زۆرە ملێی لێ وەربگرن.”

زارا محەممەدی ، پێشووتریش چەندد جار بە بۆنەی چالاکییە کەلتوورییەکانی لە چوارچێوەی ئەنجوومەنی ئەدەبی نۆژین و ووتنەوەی زمانی کوردی لەم ئەنجوومەنە، بانگهێشتی ئیتلاعات کراوە و لێکۆڵینەوەی لە سەر کرابوو.

کانی محەممەدی دەڵێ ئەوان پەرۆشی ئەو گوشارانەن دەخرێتە سەر زارا و تەنیا هیوا خوازن زارا ئەشکەنجەی جەستەیی و فیزیکی نەکرابێت:” دەزانین زارا وەکوو هەر زیندانییەکی دیکە کەوتۆتە ژێر ئەشکەنجەی ڕۆحی و سوکایەتی و تیرۆری کەسایەتییەوە.هەر ئەوەندەی کە دوو مانگە هەموو ڕێگەکانی پێوەندی گرتنیان لە گەڵ بنەماڵەکەی لێ بڕیووە،بۆخۆی گەورەترین ئەشکەنجەیە بۆ هەر بەندکراوێک.
زارا بێ هۆکار دەسبەسەر کراوە و هەنووکە دەیانهەوێ بە زۆرە ملێ بیانووکەیەک بۆ ڕاست وەدەرکەوتنی دەسبەسەریەکەی بدۆزنەە.”

شیاوی باسە کە دامەزراوە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چالاکانی مەدەنی، سیاسی و ژینگەپارێزی کورد بە تۆمەتی بێ بنەما دەسبەسەر، ئەشکەنجەیان دەکات و بە زۆر بە،کارەی نەیان کردووە دانپێدانیان لێ وەردەگرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN