سزای زیندانی بەسەر دووچالاکی کورد دا سەپێندرا


KMMK:

ژنە چالاکی مەدەنی و سیاسی کورد ئێران را‌هپەیکار کە لە گوڵانی ئەمساڵ بەتۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانەوە دەسبەسەر کراوبوو ۳ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

تۆڕی هەواڵگری مافی مرۆڤی کوردستان پشت ڕاستی کردۆتەوە ناوبراو لەم ڕۆژانەی دوایی بە بێ ئامادەبوونی پارێزەر لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی محاکمە و زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

هەروەها لە لایەکی ترەوە ” وەلی نەسری” هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە کە ڕەشەمەی ساڵی پار دەسبەسەر کرابوو و پاش دە ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژە بە دەسەڵات و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی ” لە ڕێی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانەوە سەرجەم ۶ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN