هاوڵاتێک لەشاری” قوروە”خۆی دەکوژێت

بەپێی ڕاپورتی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دوشەمە ۲٤ی جۆزەردانی ساڵی ۹٥ی هەتاوی هاوڵاتیەکی شارستانی قوروە سەربەپارێزگای سنە ،لەڕێگای سەراوی کەوسەر قوروە ،لەهەوڵێکی خۆکوژیدا گیانی لەدەست داوە .

شایانی باسە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئیستا هەرجارەو لە ناوچەیکی کوردستانەوە هەواڵی خۆکوژیەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرگوێمان دەکەوێت وزۆربەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان و پەناهێنان بۆ خوکوژیش ،دەگەڕێتەوەبۆ تەنگەژەبوونی خەڵکی ڕۆژهەڵات لەمەڕقەیرانی ئابوری داسەپاو ودەسکردی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی وبرسی هێشتەوەی خەڵک.

ئەم دیارده‌یێكه‌ كه‌ لە ئامانجی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی خەڵکی چاولەدەست و چاوبرسی بکات ،کەبەداخەوە ئەم سیاسەتەش ڕێژەی خۆکوژی و ئیعتیاد و تەڵاق و کۆچ بۆ شارەگەورەکانی ئیران و چۆڵ کردنی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی لێکەوتوتەوە بوەتە هۆی گەورەبونی شارەکان وقوڵکردنەوە قەیرانەکانی لەدوایی نەهاتوی ئەوبەشەی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان