بریندار بونی کۆڵبەرێکی تر لە سنوری شاری خۆیی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

رۆژی شەممە ۲۲ی پوشپەری ساڵی ۲۷۱۹ ،کوڵبەرێک بە ناوی “کریم فارسی” تەمەن ۲۹ساڵان و خەڵکی گوندی قەتور سەر بە شاری خۆیی بە تەقەی راستەوخۆیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەختی بریندار دەکرێت.

بە پێ ئەم هەواڵە قۆڵێک لە کۆڵبەران لە گوندی سنوری تەرساوێی سەر بە شاری خۆیی دەکەونە کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە هۆیی تەقەی راستەوخۆیی ئەم هێزە لە کاروانی کۆڵبەران، کەریم فارسی بە سەختی بریندار دەبێت و پاشان بۆ چارەسەری پزیشکی دەگوازرێتەوە بۆ خەستەخانەێک لە شاری ورمێ.

بەپێ ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی تازەی زایینی تاکوو ئێستا ٤۳ کۆڵبەر کوژراون و ۸۲ کۆڵبەریش بریندار بون هەروەها لە نێو چینی کاسبکاریش دا ۸ کاسبکار کوژراون و ۷ی دیش بریندار کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان