گیان لە دەستدانی دوو کاسبکار بە گومانی ڕاگوازتنی شتوومەکی ئیزن پێنەدراو

KMMK:

هەینی ۲۱ پووشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، کاسبکارێک بە ناوی حەسەن ڕەسووڵ‌زادە خەڵکی شاری سەقز و کاسبکارێکی تر کە ناوی تا ئێستا نەزانراوە بە هۆی ڕاونان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە مەودای نێوان دیواندەڕە ــ سنە تووشی کارەساتی جادەیی بوون و هەر بەو هۆیەوە هەردووک شۆفێر گیانیان لە دەست دا.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بە گومانی ئەوەی ئەو دوو کەسە شتوومەکی ئیزن پێنەدراو ڕادەگوێزن کەوتنە شۆنیان و بوونە هۆی ئەوەی ئەوان لە نیزیک ئاوایی باقرئاوای شاری سنە تووشی کارەساتی جاددەیی بن.
حەسەن ڕەسوڵ‌زادە خێزاندارە و دوو مناڵی هەیە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی میلادی تا ئێستا ۴۳ کۆڵبەر کۆژرا و ٨۱ کۆڵبەریش بریندار کراون و هەروەها ٨ کاسبکار کوژراون و ۷ کاسبکاریش بریندار کراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان