چیای سادری کەوتە بەر هێرشی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا

KMMK:

هەینی ۱۴ پووشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، چیای ساردی سەر بە سنووری شارەدێی ژاراوا لە باشووری کوردستان بوو بەئامانجی فڕۆکە شەڕکەرەکانی حکومەتی تورکیا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، فڕۆکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا بە شێوەیەی بەردەوام ئەو ناوچەیەیان کردووتە ئامانجی بۆردمان و تا ئێستاکەش بە ئاسمانی ئەو ناوچەیە دا دەسووڕێنەوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان