تەقینەوەی مین کوژراو و بریندارێکی لێکەوتەوە

KMMK:

رۆژی دووشەممە ۲۳ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی گەنجێکی کۆڵبەری کورد بەناوی “شاهۆ سپاهی” ۲۰ ساڵ تەمەن بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری بانە کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە هاوکات لە هەمان تەقینەوەدا کۆڵبەرێکی دیکە کە هێشتا ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە بریندار بووە وئەم ڕووداوە لە بەرزاییەکانی “سوورکێو” نێزیک گوندی نیروان سەربە ئامردەی شاری بانە هاتۆتە ئاراوە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۵ کۆڵبەر کوژراون وکۆڵبەرێک بریندار بووە و ۴ هاوڵاتی بریندار بووە و هاوڵاتییەکی دیکەیش بریندار بووە ،واتە سەرجەم ۱۱ هاوڵاتی لە ڕێی تەقینەوەی مینەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەساریان پێگەیووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان