هەڵاواردنی بە ئاشکرا بەرانبەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ ئەو خەسارانەی بەهۆی سێڵاوەوە هاتوونە ئاراوە قەرەبوو ناکرێنەوە

KMMK:

کامیل گوڵباغی بەرپرسی دەبیرخانەی چاودێر بەسەر ناوەندی مزگەوتەکانی حکوومەتی ئێران لە پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە، بەپێی کێشە ئابوورییەکان و نەبوونی پوان و بودجە کە دەوڵەتی تووشی کێشمەکێشم کردووە، قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکانی سێڵاو نائەگەر دێتەبەرچاو.

شیاوی باسە دەوڵەتی ئێران بەردەوام لە ماوەی چل ساڵی حکوومەتیدا، سیاسەتی هەڵاواردنی بەرانبەر بە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێڕەو کردووە.
ئەم ڕادەربڕینە لەکاتیکدا دێتە ئاراوە، کە ۲۰۹۶ مزگەوت لە کوردستان بوونی هەیە کە تێچووی ڕاگرتن و مانەوەی ئەو مزگەوتانە لە ئەستۆی دەوڵەتی ئێراندایە کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تێچووەکانی لە بووجەی گشتی و سەرمایەی نەتەوەی کورد دابین دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان