خۆکوژی سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە شاری ورمێ

KMMK:

ڕۆژی هەینی ۹ی خاکەلێووەی ۲۷۱۹ی کوردی، سەربازێکی کورد بەناوی مەزهەر خۆش قشڵاخی کوڕی (ڕەحمان قشڵاخی و هوما مەتاعی) خەڵکی شاری سەقز لە شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان فیشەکێک دەنێ بە سەری خۆیەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.

بەگوێرەی هەواڵەکە و شایەتحاڵان هۆکاری خۆکوژیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خاوخێزی و هەبوونی خەمۆکی. هەربۆیە پێشتر ناوبراو هەڕەشەی خۆکوژی کردبوو، پاش چەندد ڕۆژ گەڕانەوە لە پشوو، لە پادگانی شوێنی سەربازیی کردنەکەی فیشەک دەنێت بەخۆیەوە وکۆتای بە ژیانی خۆی دەهێنێ.

شیاوی باسە بەهۆی هەژاری وبێکاری و مسۆگەرنەبوونی داخواز و خولیای منداڵان وایان لێدێ هەڵدەکوتنە سەر گیانی خۆیان و ئەم دیاردەیە وەکوو ئاسانترین ڕێگە لەبەرچاو دەگرن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان