دەسبەسەری دوو گەنجی مەریوانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

KMMK:
ڕۆژی دووشەممە ۵ی خاکەلێوەی ۱۳۹۸ی هەتاوی دوو گەنجی کورد بەناوەکانی ئەرسەلان نیکخواە ۲٤ ساڵ وکوڕی عارف و ئارەش نەوزەر ۲۳ ساڵ کوڕی فایەق خەڵکی گوندی سەردۆشی سەربە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو گەنجە بە بێ نواندنی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون و پاش دەسبەسەری گوازراونەتەوە بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری مەریوان و تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری ئەم دوو گەنجە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

شیاوی باسە کە، کۆماری ئیسلامی یەک لەو دەگمەن وڵاتانەیە کە بەبێ نواندنی بەڵگەی یاسایی، سەرەڕۆیانە هاووڵاتیان دەسبەسەر و ئەشکەنجە دەکات و ئەمەیش لەخۆیدا پێشلێکاری ئاشکرا و بەرچاوی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤە کە بۆ خۆی یەک لە واژۆکەرانی ئەم جاڕنامەیە.

لە ماددەی ۹ی ئەم جاڕنامەیە نووسراوە: هیچ مرۆڤێک نابێت سه‌ره‌رویانه ده‌ستبه‌سه‌ر، زیندانی یان شاربه‌ده‌ر بکریت.‌

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان