خۆکوژی لاوێکی خەڵکی مەریوان

KMMK:

یەکشەممە ۴ خاکەلێوە ۱۳۹٨ هەتاوی، لاوێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی کاروان بەهمەنی تەمەن ۱٨ ساڵ کوڕی کامیل کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو خۆی کوشت.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو لاوە بە خواردنی دەرمان (حەبی برنج) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تا ئێستا لەسەر هۆی ئەو کارەساتە هیچ زانیارییەک لە بەردەست دا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۱۱ ژن و ۹ پیاو، سەرجەم ۲۰ کەس دەستیان داوەتە خۆکوشتن کە سێ کەسیان دوو کچ و کوڕێکی ژێر تەمەن ۱٨ ساڵان بوون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان