بۆردومانی گوندێکی شاری زاخۆ لە لایەن تورکیاوە

KMMK:

ئەمڕۆ شەممە ۳ خاکەلێوەی ۲۷۱۹ کوردی، کاتژمێر پێنج و دە خولەکی بەیانی گوندی شەرانشی سەر بە قەزای زاخۆ لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا.

شایانی باسە ئەم بۆردومانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی بەر ماڵی هاوڵاتییان کەوتووە.

ئەمە لە حاڵەتێک دایە کە ناوچەکانی قەندیل بە تایبەت گوندەکانی ئەم دەڤەرە هەر ساڵ چەندین جار لەلایەن فرۆکە جەنگیەکان و تۆپخانەکانی تورکیا و ئێران بوردومان دەکرێن و بەم شێوازە ژیان و سەر و ماڵی هاووڵاتیان دەخرێتە ژێر مەترسی گەورەوە، کە تاکوو ئێستا بە دەیان هاووڵاتی کوژراو و بریندار بون و زیانی گەورەش بەر مڵک و ماڵی هاوڵاتیان کەوتوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان