بەردەوامی دەسبەسەرییەکان: قۆڵبەست کردنی دوو کەس لە بۆکان و ســنە

KMMK:

چوارشەممە ۲۹ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، دوو هاوڵاتی خەڵکی میرئاوای بۆکان بەناوەکانی مستەفا جەوادی و تۆفیق ڕەحمانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری بۆکان دەسبەسەر وگوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی هاریکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە ئوپوزیسیۆنەکانی کوردی دژ بەری دەسەڵاتی ئێران دەسبەسەر کراون،بەڵام زانیارییەکی تۆکمە لەمەڕ وردەکاری ئەم تۆمەتە گەڵاڵەکراوەی دژبەوان وەچنگ نەکەوتووە.

بنەماڵەی دەسبەسەر کراوان تا ئێستە نەیان توانیوە چاویان بەوان بکەوێ.

شیاوی باسە کە ڕۆژی سێ شەممە ۲۸ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، وەلی نەسری ، تەمەن ۵۵ ساڵ و دانیشتووی گوندی تەنگیسەر سەر و داتیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری ناوبراو چنگ نەکەوتووە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۸۶ کەس دەسبەسەر کراونکە بە هەژماری ئەم سێ کەسە ،کۆی دەسبەسەرکراوان دەگەن بە ۸۹ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان