چالاکوانێکی مەدەنی شاری سنە دەسبەسەر کرا

KMMK:

سێ‌شەممە ۲٨ ڕەشەمەی ۱۳۹۷ هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران چالاکوانێکی مەدەنی شاری سنە بەناوی وەلی نەسری یان دەسبەسەر کرد.

جێگای ئاماژەیە کە هێزەکانی ئیتلاعات ناوبراویان لەو شوێنەی ئیشی لێ دەکڕد دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازتویانەوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر باردۆخی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان