چوار مانگ بێ ئاگابوون لە چارەنووسی چالاکێکی ژینگەپارێز

KMMK:

هومایون بەهمەنی چالاکی ژینگەپارێز خەڵکی شاری ســنە کە لە چوار مانگ پێشەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ســنە دەستبەسەر کرابوو هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبرا لە ماوەی ئەم چوار مانگەدا تەنیا توانیویە لەڕێی پێوەندی تلەفونییەوە چەندد جارێک لەگەڵ بنەماڵەکەی قسە بکات و هیچ ئاگاداریەکیان لەچارەنووس و دواهاتی ژیانی نییە و ئەمە لە خۆید بووە بەهۆی دڵەڕاوکێ و پەرۆشی بنەماڵەکەی.

شیاوی باسە ناوبراو هێشتا لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدایە ودۆسیەکەی نێردراوە بۆ لقی دووی سەرلەنوێ لێپرسینەوە(بازپرسی)ی دادگای کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە و هێشتا لەقۆناغی دەسبەسەری کاتیدایە و ڕێگەیش نادرێ چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان