هێرشی هێزە چەکدارەکان و پێشگرتن لە بەڕێوە چوونی نەورۆز لە حەسەن نوران

KMMK:

چوارشەممە ۲۹ ڕەشەمە ۹۷، هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران هێرشیان کردە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە ئاوایی حەسەن نوران ‌ی سەر بە شاری شنۆ (اشنویە) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تەقە کردن و گێرەوکێشە لە گەڵ خەڵک ویستیان باروودۆخەکە بشێوێنن و پێش لە بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە بگرن.
هێزەکانی سپای پاسداران دوای شێواندی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز ، لە ئاوایی “حەسەن نوران ” جێگیر بوونە باروودۆخی ئەو ئاواییە لە ژێر چاوەدێری هەناڕدەکانی حکومەت دایە.
هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاتێک دایە کە خەڵک بە شێوەیەکی تەواو هێور و دور لە هەر گێرە و کێشە بە تەمای بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەتەویی (جێژنی نەورۆز) خۆیان بوون.

جێگای سرنجە کە لە شارەکان و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک بۆ بەڕێوەبڕدنی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز رووبەڕووی تووندووتیژی زوونەوەو هەر لەو ڕاستایە دا زۆرێک لە چاڵاکوانانی مەدەنی دەسبەسەر و زیندانی کراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان