ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆزی مەلکشاهی بە هۆی زەختی ئیدارەی ئیتلاعات تێکچۆ وە

KMMK:

ڕێوڕەسمی نەورۆزی مەلەکشاهی کە لە لایان چاڵاکوانانی کەلتووری و کەسایەتی بەناوبانگی مەلکشایی ڕێکخسترابوو ، لە لایەن حکومەتی ئێران هەڵوەشاندراوە. هێزەکانی ئیتلاعات و ئینتزامی هێرشیان کردە سەر شوێنی ڕێوڕەسمەکە و دەستیان بەسەر کەڵ و پەلی ڕێوڕەسمەکەدا گرت و نەیان هێشت ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە بچێت.

شایانی باسە کە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەلکشایی لە ڕێی پێوەندی تەلەفۆنی ، هەڕەشەیان لە چاڵاکوانانی کەلتووری ئەو شارە کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە هەر چەشنە هەڵسوکەوتێک بۆ بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز بکرێ چالاکوانان ڕووبەڕووی سزا دەکەنەوە.

هەینی ڕابردوو لە نوێژی هەینی ، پێشنوێژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەلکشایی چاڵاکوانانی بەڕێوەبەری ئەو ڕێوڕەسمەی بە دژە ئینقلاب و بەڕەڵا ناوبرد و خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی ئینقلابی لەلایان سووپا و هەناردەکانی ئەمنییەتی لە گەڵ ئەوان بوو.فەرمانداری شاری مەلکشایی هەروەها ڕایگەیاندبوو : ئەگەر ناچار بێ نیوەی خەڵکی مەلکشایی تیرباران بکا، پێشی ئەو ڕێوڕەسمە دەگرێ.
چەن ڕۆژ پێش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە ، ئیدارەی ئیتلاعات لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنی هەڕەشەی بەشدارنەبوونی لە سەدان کەس کردبوو.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، چەن چاڵاکوانێکی ناسراوی ئەو شارە دەسبەسەر کراون.
هەروەها حکومەت دەیان کاربەدەستی بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکەی باگهێشت و چەند کەسێکی دەسبەسەر کردووە.
ژاکان باران شاعیری ناسراوی کورد سەڕەڕای هەبووی کێشەی( نخاع) پەتی بڕبڕەی پشت لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە ماڵی باوکی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە زیندانی ناوەندی ئێران لە شاری ئیلام . نەبی ئەحمەدی هەروەها یەکێک لە چالاکوانانی ئەو ناوچەیە کە هەر ئێستا کۆماری ئیسلامی بەدوایدا دەگەڕێ.

جێگای سرنجە کە حکومەتی ئێران تا ئێستا زۆرجار ڕێوڕەسمی نەورۆزی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ وێنە لە شاری نوورئاوا و پەڵەنگان تێکداوەتەوە و دەیان چالاکی مەدەنی دەسبەسەر کردووە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان