خۆکوژی ژنێک لە مەهاباد

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، ژنێکی گەنج بەناوی «سەعادەت. خ» ۳۵ ساڵان لە گەڕەکی باخی شایەگان لە مەهاباد دەستی دایە خۆکوژێ و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو دانیشتوی شاری مەراغە بووە و تەنیا بۆ چاوپێکەوتن سەردانی مەهابادی کردووە.

شیاوی باسە تاکاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ئەم ژنە نەزانراوە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەڕەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم ژنەوە ۱۱ ژن و ۷ پیاو، سەرجەم ۱۸ کەس خۆیان کوشتووە کە لە نێوانیاندا دوو کچ و کوڕێکی خوار ۱۸ ساڵ بوونی هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان