خۆکوژی ژنێکی گەنج لەشاری جوانڕۆ

KMMK:

ڕۆژی پێنجشەممە ۲۳ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، ژنێکی گەنج بەناوی “ی. فەتحی”  ۱۸ ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی دێ توو سەربە شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان بووە، لەڕێی پەت هەڵخستن، کۆتایی بەژیانی هێناوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو خێزاندار نەبووە و تائێستەیش هۆکاری خۆ کوژیەکەی ئاشکرا نەکراوە.

بەپێ داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە لەبەرچاو گرتنی ئەم خۆکوژییە ش، ٧ پیاو و ٩ ژن کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە. سێ کەس لەم هاووڵاتییانە مێرمندال (دووکچ و کوڕێک) بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان