هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز دەسبەسەر کــرا

kmmk:

لەچەندد ڕۆژی ڕابردوو، زانکۆ ئەمیری۲۳ ساڵ تەمن کوڕی جبڕەئیل لە ڕێگەی ناوبەری سەقز – بانە لە نێزیک گوندی “تەمۆغە” بە تۆمەتی “هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بەبێ هەبوونی مۆڵەتی قەزایی و پاش کوتەک ولێدان، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شیاوی باسە تائێستە هیچزانیارییەک لەشوێنی ڕاگیرانی ناوبراو وەچنگ نەکەوتووە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۸۲ هاوڵاتی لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون کەبە هەژمارکردنی ئەم دەسبەسەرکراوە ،ڕێژەی دەسبەسەرکراون بە ۸۳ کەس دەگات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان