سزای دە ساڵ زیندان بە سەر هاووڵاتییەک لە کرماشان دا سەپێندرا

KMMK:
چوارشەممە ۲۲ ڕەشەمە‌ی ۱۳۹۷ هەتاوی ، مەسعوود کیانی هاووڵاتی خەڵکی کرماشان و بەندکراو لە گرتووخانەی ئەوین لە تاران لە لایەن لقی ۳۶ دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای دە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

جێگای ئاماژەیە، مەسعوود کیانی خوێندکاری زانکۆ لە وڵاتی ئۆکراین لە ۲۱ گوڵانی ساڵی ۱۳۹۶ هەتاوی دوای گەڕانەوەی بە مەبەستی سەردانی بنەماڵەکەی لە فرۆکەخانەی تاران دەسبەسەر کرا.
ناوبراو دوای تێپەڕکردنی هەشتا رۆژ مانەوە لە ژووری تاکەکەسی ئتلاعاتی حکومەت و لێکۆلینەوە، هەناردەی گرتووخانەی ئەوین لە تاران کرا.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتی سیخۆری بۆ وڵاتی ئیسرائیلی لێدراوە.
مەسعوود کیانی خوێندکاری زانکۆ لە وڵاتی ئۆکراین لە ساڵی ۱۳۹۰ بە هۆی بەشدار بوون لە دوو کۆنفرانسی علمی لە وڵاتی هیند و ئافریقا و بە ووتەی ئێران هاودیتنی دەگەڵ هەناردەکانی مووساد لە و کۆنفرانسە بە سیخۆری تۆمەتبار کراوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان