بەردەوامی دەستبەسەرییەکان/ تۆفێق محەممەدی دەست بەسەر کرا

kmmk:

شەممە ۱۳۹۷.۱۲.۱۸، هێزە ئەمنی و جل مەدەنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە چالاکی کرێکاری تۆفیق محەممەدی یان لە سەر کارەکەی دەسبەسەر کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تۆفیق محەممەدی لە پێوەندییەکی کورت لە ڕێی تلەفوونەوە هەواڵی دەسبەسەری خۆی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە. بنەماڵەکەیشی پاش سەردانی ناوەندی هەواڵەکانی ئیدارەی ئیتلاعات خوازیاری وڵامدانەوەی ئەم دامەزراوە ئیتلاعاتییە و ۆکاری دەسبەسەری ئەم چالاکە کرێکارییە بوون کە ڕووبەڕووی خەمساردی و وڵام نەدانەوەی ڕایەدارانی ئیتلاعات بوونەوە وتەنیا توانیان ماشێنەکەی وەر بگرنەوە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵڕ نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۷۸ کەس دەسبەسەر کرابوون کە بە هەژماری ئەم چالاکی کرێکارییە ،ڕێژەی دەسبەسەرکراوان دەگات بە ۷۹ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان