شاهین گەلەداری هاوڵاتی خەڵکی ورمێ دەستبەسەر کرا

kmmk:

شاهین گەلەداری هاوڵاتی خەڵکی ورمێ لە پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ماڵەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کــرا.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی گوندی “هەکی” سەربە “تەرگەوەر”ی شاری ورمێ وپلانی دەسبەسەری لانیکەم ۱۵ هاوڵاتیان بە دەستەوە بوو.

ڕێژەیەک لەم هاوڵاتیانە ،بەپێی ئەو زانیاریانەی هەیان بوو لەمەڕ گەڵاڵەی دەسبەسەری بەربڵاو،بەرلە هاتنی ڕایەدارانی ئیتلاعات بۆ ماڵیان ، هەڵهاتبوون و لەم نێوەندەیش تاقمێک دەسبەسەر کران.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۷۷کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون کەبە هەژماردنی ئەم هاوڵاتییە ورمێ- یە دەبن بە۷۸ کەس .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان