گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێکی تەمەن ۱۵ ساڵ بەهۆی کەوتنەخوار لە هەڵدێر

KMMK:

دووشەممە ۲۰ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ۱۵ ساڵ بەناوی ئەفشار سەیادی نیاز کوڕی خالید بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی کوێستانەکانی سنووری “گەردەنەی تەنە”ی هەورامان گیانی خۆی لە دەست داوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لەکاتی دەکەوێتە ناو کلیلە بەفر دەپڕوکێ و گیانی لە دەست دادات.

شیاوی باسە باوکی ئەم کۆڵبەرە کوردە ماوەی ۱۵ ساڵە کەمئەندامی ۷۰ لەسەتە و ناتوانێ ئیش وکار بکات و تەنیا سەرچاوەی دااات وبژێوی بنەماڵەکەی تەنیا ئەم کوڕە مێرمنداڵە بووە کە بەجێ خوێندن و پەروەردە وەکوو هەزاران کۆڵبەری دیکە وتەنانەت کۆڵبەران ژن ،پەنابباتە بەرئاستەمترین کار وگیانی لە دەست بدات.

بەپێی داتاکانی ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە لەناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی یان کەوتن بەسەر میندا یان خنکان لەئاو یان کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی ، ۱۷ کۆڵبەر گیانی لە دەست داوە و ۴۴ کۆڵبەریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان