ژنێکی خەڵکی سونقوڕ لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا

KMMK:

۲۰ ڕەشەمە ۱۳۹۷ هەتاوی، ژنێکی تەمەن ۳۱ ساڵ بە ناوی مریەم مۆحببی (دایکی دوو منداڵ) خەڵکی گوندی قەرەتەپەی سەر بە شاری سونقوڕی سەر بە کرماشان لە لایەن هاووژینەکەی کوژرا.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هاوسەرەکەی مرێم مووحببی لە پشت سەرەوە هێرشی کردۆتە سەری و بە لەچکێک ئەوی خنکاندووە.

بە گوێڕەی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینەوە تا ئێستا دوو منداڵ بە هۆی دەستەنگی و نەداری لە لایەن دایکیانەوە، ژنێک لە لایەن هاوژینەکەی و کچێک لە لایەن باوکی کوژراون. لە لایەکی تر ژنێکی خەڵکی بۆکان بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە. لە ماوەی گووتراو سەرجەم ۶ جار هەڵمەتی کوشتن بۆ سەر مناڵان و ژنان ئەنجام دراوە. کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان