۸ی مارس : لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئێران مافی ژنان ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتر پێشێل دەکرێ

kmmk:

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای بەرز ڕاگرتنی ۸ی ماڕس، ڕۆژی جیهانی ژن، ئەم ڕۆژە لەهەموو ژنان بەتایبەتی ژنانی کوردستان پیرۆز دەکات و لەسەر دابین کردن وبەفەرمی ناساندنی هەموو مافەکانیان بەشێوەی هاوسان وهاوتەریب جەخت دەکاتەوە.
دۆخی ژیان، ماف وچالاکی ژنان سەرەڕای هەبوونی بەرخۆدان وخەباتی بێ وچان بەوحاڵەشەوە دژوار وئاستەم تر بووە و نکۆڵی وستەمی داسەپاو بەسەریاندا چەند ئەوەندە بووەتەوە.ژنان لە کوردستان و ئێران لەگەڵ دژواترین دۆخی هەنووکەیی دەستەو یەخەن ،تا ئەو ئاستەی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنانەت لە شێوای بیرکردنەوە، جل وبەرگ وپێوەندییە تاکەکەسییەکانیان دەستێوەردان دەکات.
لە گۆشەنیگایەکی کورتدا بە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانرێ قوڵایی دەسدرێژی وستەم لەسەر کۆمەڵگای ژنان ببینرێ، هەڵاواردنی ئاشکرا و قڕێژ لەبەرانبەر یاسا، ماف و … فۆڕمێکی یاسایی لەخۆ گرتووە وحکوومەتی ئێران بە پشتبەستن بەوە ژنی لە پێگەیەکی زۆر خوار لەبەرانبەر پیاوان داناوە.

یاساکانی ئێران بەشێوەی ئاشکرا ناهاوسانی ژن وپیاوی لەهەموو پانتاکان دەربڕیوە،ژنان لە هیچ پێگەیەکی بانی حکوومی، لە ڕێبەرایەتییەوە بگرە ،سەرۆک کۆماری، هێزی قەزایی، پێگەی لەشکەری و…جێ ناگرن
بۆ وێن، ماددەی بنەچەی سێیەمی یاسای بنەڕەتی ئێران بە ئاشکرا باسی ناهاوسان ژن وپیاو لە دادڕەسی دەکات و ماف دەدات بە پیاوان. ماددەی ۱۰٤۳ یاسای مەدەنی “مارەبڕینی کچی بە ژن نەکراو گەرچی بەتەمەنی باڵق بوون نەگەیشتبێ بەستراوە بە ئیزنی باوک یان باوەگەورەی”، پاش زەماوەند مافی درێژەدان بە خوێندن لەسەر ئیزنی هاوژینەکەیەتی. ماددە ۱۳۳ و ۱۱۰۸ی یاسای مەدەنی، مافی باڵادەستی پیاو بەرانبەر بە ژن ڕاگەیانووە و دەڵێ : ” پیاو دەتوانێ ژن لەهەر کردەوەیەکی پێویست نەبوو و کردەیی کە ئەرکی شەرعی ئەو نییە ولەگەڵ ویست وچێژە ئایاییەکانی ئەو یەکانگیر نییە ڕێگری بکات، وەکوو چوونە دەرەوە لە ماڵ،درێژەدان بە خوێندن، مافی کارکردن،مافی خاوەن پیشە بوون و … مافی جوێ بوونەوە، کەفاڵەت وبڕیاردان لەئەستۆی پیاودایە و ژنان هیچ مافێکیان لەسەر خۆیان نییە. ئەم نادادپەروەری و ناهاوسانییە لە خاوەندارێتی (مالکیت) میرات و قەرەبوو(قصاص) ودیکەی بابەتەکان دەبینرێ.

پێشێلکاری سیستەمانەی مافی ژنان بووە بەهۆی ئەوەی کە خۆکوژی و کوشتنی ژنان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ڕوو لە گەشەیە وڕۆژانە شایەتحاڵی خۆکوژی ویان کوژرانی ژنانین.
ئازادی ژن بە واتای ئازادی لەهەموو کەند وکۆسب و ناهاوسانی، نادادپەروەریەکان. دەسڕاگەیشتن بە هەلومەرج و بەرپرسایەتی هاوسان و هەمە چەشن لە بواری مافەکان، سیاسی، کۆمڵایەتی، ئابووری و کەلتووری، ئازادی بیروباوەڕ، هەڵبژاردنی جۆری جل وبەرگ، مافی هاوسان لەگەڵ پیاو لەهەموو بوارەکان، مافی زەماوەند، جوێ بوونەوە، میرات، کەفاڵەتی منداڵان مافی ژنان لەسەر جەستەی خۆیان، سڕینەوەی ناهاوسانی یاسایی یان سیستەماتیک لەمەر ژنان و دەسڕاگەیشتنیان بە هەندێ پلە وپێگەی سیاسیو کاروپیشەی گشتی و… لە داواکاری ڕاوە وسەرەتاییە کە ژنان لە کوردستان و ئێران بۆ دەستەبەرکردنی خەبات دەکەن.

ژنان لە کوردستان توانیویانە پشکی گرنگ وگەورە لە خەبات بۆ مافی مرۆیی هاوسانن،بەدەر لەوە بە ئامادەبوونی چالاک لە خەبات بۆ ئازادی خوازانەی گەلی کوردستان، توانیویانە ڕەنگ وبۆنی یەکسان خوازانە لە بزوتنەوەی کوردستان جێ بکەنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای پیرۆزبایی سەرلە نوێی ۸ی ماڕس لەژنان، داوا لە کۆمەڵگای کوردستان لە ژن وپیاو دەکات، بە ئامادە بوونی چالاکانەتری خۆیان لە خەباتی کۆمەڵایەتی، سیاسی و هەروەها لە بواری مسۆگەرکردنی مافی یەکسان، بواری پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی پێگەیشتوو، یەکسانی خواز کە لەودا جیاوازیەک لەناوبەری ژن وپیاو نەبێت دابین بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

۸ی مارس : لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئێران مافی ژنان ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتر پێشێل دەکرێ

@kmmkkurdistan