گیان لە دەست دانی دوو کرێکاری خەڵکی شاری سنە

KMMK:

کرێکارێکی کورد بە ناوی «جەلال زاهیدی» خەڵکی شاری سنە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە هۆیی تەزوی کارەباوە گیانی لە دەستدا.

ئەم کرێکارە لە کاتێک دا لە ناوچەی نایسری دەوروبەری سنە خەریکی هەڵواسینی پانێلێکی سوپەرمارکێت بوو، بە سەر ستونی کارەبا سەر دەکەوێت و بە بەر تەزوویی کارەباکە دەکەوێت کە دوایی چەند ڕۆژ لە ژێر چارەسەردا لە ۱٥ی رەشەمە دا گیانی دەسپێرێت.

لە لاێکی ترەوە ۱٤ی رەشەمە کرێکارێکی دیکە بە ناوی «مەحەممەدی مەلایی» ۱۹ ساڵان و خەڵکی گوندی «توار مەڵا»ی شاری سنە بە هۆیی کەوتنەخوارەوە لە بیناێک لە یوسف ئاوای شاری تاران گیانی لە دەست دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان